لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 19:24-27

لۆقا 19:24-27 PNTZS

پێی فه‌رموون: “چییه‌؟” پێیان وت: “ده‌رباه‌ری ئیشۆعی ناسڕه‌تی، كه‌ پێغه‌مبه‌رێكی توانادار بوو له‌ فه‌رمووده‌ و كرداردا، له‌به‌رده‌م خودا و هه‌موو گه‌ل. چۆن كاهینانی باڵا و فه‌رمانڕه‌واكانمان ڕاده‌ستی سزای مه‌رگیان كرد و له‌خاچیان دا. ئێمه‌ش هیوادار بووین ئه‌و ئیسڕائیل بكڕێته‌وه‌. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌مڕۆ سێیه‌م ڕۆژه‌ ئه‌مه‌ ڕوویداوه‌. كه‌چی هه‌ندێک له‌ ژنانمان سه‌رسامیان كردین، به‌ره‌به‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ بوونه‌، كه‌ جه‌سته‌كه‌یان نه‌بینیووه‌، هاتنه‌وه‌ وتیان: دیمه‌نی فریشته‌مان بینیوه‌ ده‌ڵێن ئه‌و زیندووه‌. هه‌ندێكی ئێمه‌ش چوونه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ و بینییان وایه‌، وه‌ک ژنه‌كان وتیان، به‌ڵام ئه‌ویان نه‌بینیبوو”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له‌ باوه‌ڕهێنان به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه‌! نه‌ده‌بووایه‌ مه‌سیح ئازار بچێژێت و بچێته‌ نێو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی خۆی؟” ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له‌ مووشێ و له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه‌ كرد.