له سه‌ره‌تای هه‌فته، له به‌ره‌به‌یاندا، ئه‌و بۆنوبه‌رامه‌ی ئاماده‌یان كردبوو هێنایان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌وه هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه. بینییان به‌رده‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه گلۆر كراوه‌ته‌وه. چوونه ژووره‌وه و جه‌سته‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان نه‌دۆزییه‌وه. كاتێ له‌مه سه‌رسام بوون، دوو پیاو به جلی بریسكه‌داره‌وه له ته‌نیشتیان ڕاوه‌ستان. كه ترسان و سه‌ریان داگرتبووه سه‌ر زه‌وی، پێیان وتن: “بۆچی له‌نێو مردووان به‌دوای زیندووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن!؟ لێره نییه، به‌ڵكو هه‌ستایه‌وه! به بیرتان بێته‌وه كه هێشتا له گلیلا بوو چۆن قسه‌ی بۆ فه‌رموون:” “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت بدرێته ده‌ست خه‌ڵكی گوناهبار، له‌خاچ بدرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه”. ئینجا فه‌رمووده‌كه‌یان هاته‌وه یاد. له گۆڕه‌كه هاتنه‌وه و هه‌واڵی هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان به یازده‌كه و هه‌موو ئه‌وانی دیكه دا. مه‌ریه‌می مه‌گدانی و یۆوه‌نا و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و ئه‌وانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون، ئه‌م شتانه‌یان به په‌یامبه‌ران وت.
لۆقا 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:24-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان