كاتێ گه‌یشته شوێنه‌كه، پێی فه‌رموون: “نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ک بكه‌ونه تاقیكردنه‌وه”. ئینجا نزیكه‌ی به‌ردهاوێژێک لێیان دووركه‌وته‌وه، چۆكی دادا و نوێژی ده‌كرد. فه‌رمووی: “باوكه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر لاببه، به‌ڵام نه‌ک به خواستی من، به‌ڵكو به خواستی خۆت بێت”. فریشته‌یه‌كیش له ئاسمانه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت به‌هێزی ده‌كرد. كه له ململانێدا بوو، به پێداگرتنێكی توند نوێژی ده‌كرد، ئاره‌قه‌كه‌ی وه‌ک دڵۆپی خوێن ده‌كه‌وته سه‌ر زه‌وی. ئینجا له نوێژه‌كه هه‌ستا و هاته لای قوتابییه‌كانی، بینی له خه‌مان خه‌ویان لێ كه‌وتووه. پێی فه‌رموون: “بۆچی خه‌وتوون؟ هه‌ستن، نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ک بكه‌ونه تاقیكردنه‌وه”. كاتێ قسه‌ی ده‌فه‌رموو كۆمه‌ڵێک په‌یدابوون، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترا ئیهوودا و یه‌كێكه له دوازده‌كه پێشیان كه‌وتووه، له ئیشۆع نزیكبووه‌وه تاكو ماچی بكات. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئیهوودا، به ماچێک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ست ده‌كه‌یت؟” ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی كه ئه‌وه‌یان بینی خه‌ریكه ڕووبدات، وتیان: “په‌روه‌ردگار، شمشێر بوه‌شێنین؟” جا یه‌كێكیان له كۆیله‌ی كاهینی باڵا دا و گوێی ڕاستی بڕی. به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “واز له‌مه بهێنن!” ئینجا ده‌ستی له گوێی دا و چاكیكرده‌وه. ئینجا ئیشۆع به كاهینانی باڵا و فه‌رمانده‌ی په‌رستگا و پیرانی فه‌رموو: “هه‌روه‌ک بۆ گرتنی دزێک به شمشێر و كوته‌كه‌وه هاتوون! هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا له‌گه‌ڵتان بووم ده‌ستتان درێژ نه‌كرده سه‌رم. به‌ڵام ئه‌مه كاتی ئێوه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی تاریكییه”.
لۆقا 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 40:22-53
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان