له‌و ڕۆژانه‌دا له ئۆگستۆس قه‌یسه‌ڕه‌وه فه‌رمانێک ده‌رچوو، كه هه‌موو جیهان ناونووس بكرێت. ئه‌مه یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێ كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو. ئیتر هه‌ریه‌كه بۆ ناونووسین ده‌چووه شاری خۆی. یۆسپیش له گلیلا له شاری ناسڕه‌ته‌وه به‌ره‌و ئیهوود سه‌ركه‌وت، بۆ شاره‌كه‌ی داوید كه پێی ده‌ووترێ بێتلخم، چونكه له بنه‌ماڵه و هۆزی داوید بوو، تاكو له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م ناونووس بكرێن كه ماره‌ی بڕیبوو و سكی هه‌بوو. كاتێک له‌وێ بوون، كاتی منداڵبوونی هات.
لۆقا 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:2-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان