لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 12:19-27

لۆقا 12:19-27 PNTZS

ئینجا فه‌رمووی: “پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، تاكو پاشایه‌تییه‌ک بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بێته‌وه‌. ده‌ له‌ كۆیله‌كانی خۆی بانگكرد و ده‌ مینای پێدان و پێی وتن، تاكو دێمه‌وه‌ بازرگانی بكه‌ن. به‌ڵام هاوڵاتییانی ڕقیان لێیبوو، شاندێكیان به‌ دوایدا نارد و وتیان: نامانه‌وێت ئه‌مه‌ پاشایه‌تیمان بكات. كاتێ گه‌ڕایه‌وه‌ پاشایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، فه‌رمانی دا ئه‌و كۆیلانه‌ی زیوه‌كه‌ی پێدابوون بانگ بكرێنه‌ لای، تاكو بزانێت له‌ بازرگانی چییان قازانج كردووه‌. یه‌كه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت ده‌ مینای قازانج كردووه‌. ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه‌ له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به‌ له‌سه‌ر ده‌ شار. دووه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت پێنج مینای كردووه‌. به‌مه‌شیانی وت: تۆش به‌سه‌ر پێنج شار به‌. ئه‌وی دیكه‌ هات و وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا میناكه‌ت، له‌ ده‌سته‌سڕێک پێچابوومه‌وه‌ و هه‌ڵمگرتبوو. چونكه‌ لێت ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤێكی توندیت، ئه‌وه‌ی داتنه‌ناوه‌ ده‌یبه‌یت و ئه‌وه‌ی نه‌تچاندووه‌ دروێنه‌ی ده‌كه‌یت. ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به‌ زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه‌ ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه‌ ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه‌ دروێنه‌ی ده‌كه‌م. بۆچی زیوه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كانت دانه‌نا، كاتێ ده‌هاتمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قازانجه‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه‌؟ به‌ ئاماده‌بووانی وت: میناكه‌ی لێ بستێننه‌وه‌ و بیده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ میناكه‌ی پێیه‌. ئه‌وانیش پێیان وت: گه‌وره‌م، ده‌ مینای هه‌یه‌! پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه‌. دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه‌ ئێره‌ و له‌به‌رچاوم سه‌ریان ببڕن”.