ئینجا چووه نێو ئه‌ریخو و پێیدا تێده‌په‌ڕی. له‌وێ پیاوێک ناوی زه‌كا بوو. گه‌وره‌ی باجگران بوو، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ده‌یویست ببینێت ئیشۆع كێیه، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه نه‌یده‌توانی، چونكه كورته‌باڵا بوو. ڕایكرده پێش و سه‌ركه‌وته سه‌ر دارهه‌نجیرێک تاكو بیبینێت، چونكه ئیشۆع به‌وێ تێده‌په‌ڕی. كاتێ ئیشۆع گه‌یشته شوێنه‌كه، سه‌یری سه‌ره‌وه‌ی كرد و پێی فه‌رموو: “زه‌كا، خێراكه وه‌ره خواره‌وه، چونكه ده‌بێت ئه‌مڕۆ له ماڵی تۆ بمێنمه‌وه”. جا خێرا هاته خواره‌وه و به خۆشییه‌وه پێشوازی لێ‌كرد. كاتێ هه‌موو بینییان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “چووه بووه‌ته میوانی گوناهبارێک”. زه‌كا ڕاوه‌ستا و به په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له یه‌كێک خواردووه ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌مڕۆ ڕزگاری بۆ ئه‌م ماڵه هات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌میش ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه. چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه به‌دوای له‌ناوچواندا بگه‌ڕێت و ڕزگاریان بكات”. كه ئه‌مانه‌یان ده‌بیست، په‌ندێكی دیكه‌ی هێنایه‌وه، چونكه له یروشلایم نزیک بوو، وایانده‌زانی كه پاشایه‌تی خودا خه‌ریكه ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت. ئینجا فه‌رمووی: “پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، تاكو پاشایه‌تییه‌ک بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بێته‌وه. ده له كۆیله‌كانی خۆی بانگ‌كرد و ده مینای پێدان و پێی وتن، تاكو دێمه‌وه بازرگانی بكه‌ن. به‌ڵام هاوڵاتییانی ڕقیان لێی‌بوو، شاندێكیان به دوایدا نارد و وتیان: نامانه‌وێت ئه‌مه پاشایه‌تیمان بكات. كاتێ گه‌ڕایه‌وه پاشایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، فه‌رمانی دا ئه‌و كۆیلانه‌ی زیوه‌كه‌ی پێدابوون بانگ بكرێنه لای، تاكو بزانێت له بازرگانی چی‌یان قازانج كردووه. یه‌كه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت ده مینای قازانج كردووه. ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به له‌سه‌ر ده شار. دووه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت پێنج مینای كردووه. به‌مه‌شیانی وت: تۆش به‌سه‌ر پێنج شار به. ئه‌وی دیكه هات و وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا میناكه‌ت، له ده‌سته‌سڕێک پێچابوومه‌وه و هه‌ڵمگرتبوو. چونكه لێت ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤێكی توندیت، ئه‌وه‌ی داتنه‌ناوه ده‌یبه‌یت و ئه‌وه‌ی نه‌تچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌یت. ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌م. بۆچی زیوه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كانت دانه‌نا، كاتێ ده‌هاتمه‌وه له‌گه‌ڵ قازانجه‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه؟ به ئاماده‌بووانی وت: میناكه‌ی لێ بستێننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده میناكه‌ی پێیه. ئه‌وانیش پێیان وت: گه‌وره‌م، ده مینای هه‌یه! پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه. دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه ئێره و له‌به‌رچاوم سه‌ریان ببڕن”. كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، به‌ڕێكه‌وت و به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وت. كاتێ له بتپاگی و بتعه‌نیا نزیكبووه‌وه، بۆ ئه‌و كێوه‌ی كه كێوی زه‌یتوونی پێ ده‌ووترێت، دووان له قوتابییه‌كانی نارد، فه‌رمووی: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، كه ده‌چنه نێوی، ده‌بینن جاشێک به‌ستراوه‌ته‌وه تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه، بیكه‌نه‌وه و بیهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک پرسی لێ‌كردن: بۆچی ده‌یكه‌نه‌وه؟ بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”. جا په‌یامبه‌ره‌كان چوون و چۆنی پێ وتبوون ئاوایان بینییه‌وه. كاتێ جاشه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه، خاوه‌نه‌كانی پێیان وتن: “بۆچی جاشه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟” وتیان: “په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”. ئینجا بۆ ئیشۆعیان هێنا و كراسه‌كانیان خسته سه‌ر جاشه‌كه و ئیشۆعیان سواری كرد. كاتێ به‌ڕێوه بوو، خه‌ڵک كراسه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگا ڕاده‌خست. كاتێ له لێژاییه‌كه‌ی كێوی زه‌یتوون نزیكبووه‌وه، هه‌موو جه‌ماوه‌ری قوتابییه‌كان ده‌ستیان به شادی كرد و به ده‌نگی مه‌زن ستایشی خودایان كرد، بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رجوانه‌ی بینییان، ده‌یانووت: “پیرۆزه ئه‌و پاشایه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت! ئاشتی له ئاسمان و شكۆ له به‌رزایی!” هه‌ندێک په‌ڕیشی نێو كۆمه‌ڵه‌كه، پێیان وت: “ڕابی، له قوتابییه‌كانت ڕاخوڕه!”. وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێده‌نگ بن، به‌رده‌كان هاوار ده‌كه‌ن!”. كاتێ نزیک ده‌بووه‌وه و شاره‌كه‌ی بینی، بۆی گریا، فه‌رمووی: “خۆزگه بتزانیبایه، ته‌نانه‌ت تۆش، له‌م ڕۆژه‌شتدا چ شتێک بۆ ئاشتییه! به‌ڵام ئێستا له‌به‌رچاوت شاراوه بووه. چونكه ڕۆژانێكت به‌سه‌ر دێت، دوژمنانت سه‌نگه‌رت لێ ده‌گرن، ئابڵوقه‌ت ده‌ده‌ن و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ورت ده‌گرن. خۆت و ڕۆڵه‌كانت له تۆدا زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ن. به‌ردت به‌سه‌ر به‌رده‌وه ناهێڵن، چونكه كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ت نه‌زانی”.
لۆقا 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:19-44
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان