لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 9:18-17

لۆقا 9:18-17 PNTZS

بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون كه‌ خۆیان بێتاوانن و خه‌ڵكی سووک ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌نده‌ی هێنایه‌وه‌: “دوو كه‌س بۆ نوێژكردن چوونه‌ په‌رستگا، یه‌كێكیان په‌ڕیشی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ باجگر. په‌ڕیشییه‌كه‌ وه‌ستا، له‌ دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه‌ سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم. هه‌فته‌ی دوو جار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕم ده‌یه‌كی ده‌به‌خشم. به‌ڵام باجگره‌كه‌ له‌ دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه‌، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه‌ به‌زه‌ییت پێمدا بێته‌وه‌ من گوناهبارم. پێتان ده‌ڵێم، ئه‌مه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵی خۆی بێتاوان كرابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌ نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌”. منداڵیان هێنایه‌ لای تاكو ده‌ستیان لێ بدات. كاتێ قوتابییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی لێیان ڕاخوڕین. به‌ڵام ئیشۆع بانگی مندا‌ڵه‌كانی كرد و فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه‌ لام، قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه‌. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، هه‌رگیز ناچێته‌ ناویه‌وه‌”.