سه‌رۆكێک پرسی لێ‌كرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه. تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، ڕێزی باوک و دایكت بگره”. ئه‌ویش وتی: “هه‌موو ئه‌مانه‌م له منداڵییه‌وه پاراستووه”. كاتێ ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست، پێی فه‌رموو: “هێشتا شتێكت كه‌مه. چیت هه‌یه هه‌مووی بفرۆشه و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شی بكه، له ئاسماندا گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت. ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه”. كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، زۆر خه‌مناک بوو، چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ئیشۆع بینی زۆر خه‌مناک بوو، فه‌رمووی: “چه‌ند گرانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان بچنه نێو پاشایه‌تیی خوداوه! چونكه ئاسانتره گوریسێک به كونی ده‌رزییه‌كه‌وه بچێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خوداوه”. ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو وتیان: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی مه‌حاڵه، لای خودا ده‌بێت”. په‌تڕۆس وتی: “ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌جێهێشتووه و دوات كه‌وتووین”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كه‌س نییه ماڵ یان باوک و دایک یان برا یان ژن یان منداڵی له‌پێناوی پاشایه‌تیی خودا به‌جێهێشتبێت،
لۆقا 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 18:18-29
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان