كه په‌ڕیشییه‌كان پرسیان لێ‌كرد: “كه‌ی پاشایه‌تی خودا دێت؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “پاشایه‌تی خودا به چاودێریكردن نایه‌ت، خه‌ڵكیش ناڵێن: ئه‌مه‌تا، یان ئه‌وه‌تا! چونكه پاشایه‌تی خودا له ناوه‌ڕۆكتاندایه”. جا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕۆژانێک دێت كه تامه‌زرۆن ڕۆژێک له ڕۆژانی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ببینن و نایبینن. ئینجا پێتان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌تا لێره‌یه، یان ئه‌وه‌تا له‌وێیه، مه‌ڕۆن و خۆتان ماندوو نه‌كه‌ن. چونكه وه‌ک ئه‌و بروسكه‌یه‌ی له لایه‌كه‌وه له ژێر ئاسماندا بروسكه ده‌دات لایه‌كی دیكه له ژێر ئاسماندا ڕووناک ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له ڕۆژی خۆیدا وا ده‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت یه‌كه‌مجار زۆر ئازار بچێژێت و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تی بكه‌نه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می نووخ بوو، له سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش وا ده‌بێت. ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی نووخ چووه نێو كه‌شتییه‌كه، لافاوه‌كه هات و هه‌موویانی له‌ناوبرد. دیسان وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ڵووت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا. به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵووت له سه‌دووم ده‌رچوو، له ئاسمانه‌وه ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد. له ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش‌دا ئاوا ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له سه‌ربانه و شته‌كانی له ماڵه‌وه‌یه، با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ بردنی. ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌شه با نه‌گه‌ڕێته‌وه. ژنه‌كه‌ی ڵووتتان به بیر بێته‌وه! ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خۆی بباته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه ده‌یدۆڕێنێت ده‌یباته‌وه. پێتان ده‌ڵێم: له‌و شه‌وه‌دا دووان له‌نێو یه‌ک جێگادان، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ. دوو ژن ده‌ستاڕ ده‌گێڕن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ. دووان له كێڵگه ده‌بن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ”. وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “له‌كوێ گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموون: “لاک له‌كوێ بێت، داڵ له‌وێ كۆده‌بێته‌وه”.
لۆقا 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 20:17-37
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان