كه چووه گوندێک، تووشی ده پیاوی گول بوو، له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون، ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه و وتیان: “ئیشۆع، ڕابی، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!” جا ته‌ماشای كردن و پێی فه‌رموون: “بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینان بده‌ن”. كاتێ ده‌ڕۆیشتن بێگه‌رد بوونه‌وه. یه‌كێكیان سه‌یری كرد چاكبۆته‌وه، گه‌ڕایه‌وه و به ده‌نگێكی به‌رز شكۆمه‌ندی خودای كرد، له‌به‌رپێی به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و سوپاسی كرد. كابرا شمرنیش بوو. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئایا ده كه‌س بێگه‌رد نه‌بوونه‌وه؟ كوا نۆكه؟ نه‌ده‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه و خودا شكۆدار بكه‌ن، ئه‌م بێگانه نه‌بێت؟” ئینجا پێی فه‌رموو: “هه‌سته و بڕۆ، باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت”.
لۆقا 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 12:17-19
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان