كۆمه‌ڵانێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، ئاوڕی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێته لام و ڕقی له دایک و باوكی، ژن و منداڵی، برا و خوشكه‌كانی نه‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له خۆشی، ناتوانێت ببێته قوتابی من. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت، ناتوانێت ببێته قوتابی من. كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قوللـه‌یه‌ک دروست بكات، یه‌كه‌مجار دانانیشێت و خه‌رجییه‌كه‌ی ناخه‌مڵێنێت، ئاخۆ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی؟ نه‌وه‌ک بناغه‌كه دابنێت و نه‌توانێت ته‌واوی بكات، ئه‌وسا هه‌موو ته‌ماشاكاران گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌م كابرایه ده‌ستی پێكرد بینا بكات و نه‌یتوانی ته‌واوی بكات. یان چ پاشایه‌ک ده‌چێته جه‌نگی پاشایه‌كی دیكه و یه‌كه‌مجار دانانیشێت و ڕاوێژ ناكات، ئایا به ده هه‌زار ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌وه ببێته‌وه كه به بیست هه‌زاره‌وه دێته سه‌ری؟ ئه‌گینا خۆ تاكو دووره، په‌یامنێری بۆ ده‌نێرێت و داوای ئاشتی ده‌كات. به‌م شێوه‌یه، هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر واز له هه‌موو شتێک نه‌هێنێ كه هه‌یه‌تی، ناتوانێت ببێته قوتابی من. خوێ باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێر ده‌كرێته‌وه؟ ئه‌وسا نه به‌كه‌ڵكی زه‌وی و نه په‌یین دێت، به‌ڵكو فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی دوو گوێی بۆ بیستن هه‌یه، با ببیستێت”.
لۆقا 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 25:14-35
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان