لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 25:14-34

لۆقا 25:14-34 PNTZS

كۆمه‌ڵانێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، ئاوڕی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێته‌ لام و ڕقی له‌ دایک و باوكی، ژن و منداڵی، برا و خوشكه‌كانی نه‌بێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ خۆشی، ناتوانێت ببێته‌ قوتابی من. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت، ناتوانێت ببێته‌ قوتابی من. كێ له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قوللـه‌یه‌ک دروست بكات، یه‌كه‌مجار دانانیشێت و خه‌رجییه‌كه‌ی ناخه‌مڵێنێت، ئاخۆ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنی؟ نه‌وه‌ک بناغه‌كه‌ دابنێت و نه‌توانێت ته‌واوی بكات، ئه‌وسا هه‌موو ته‌ماشاكاران گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌م كابرایه‌ ده‌ستی پێكرد بینا بكات و نه‌یتوانی ته‌واوی بكات. یان چ پاشایه‌ک ده‌چێته‌ جه‌نگی پاشایه‌كی دیكه‌ و یه‌كه‌مجار دانانیشێت و ڕاوێژ ناكات، ئایا به‌ ده‌ هه‌زار ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌وه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ به‌ بیست هه‌زاره‌وه‌ دێته‌ سه‌ری؟ ئه‌گینا خۆ تاكو دووره‌، په‌یامنێری بۆ ده‌نێرێت و داوای ئاشتی ده‌كات. به‌م شێوه‌یه‌، هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر واز له‌ هه‌موو شتێک نه‌هێنێ كه‌ هه‌یه‌تی، ناتوانێت ببێته‌ قوتابی من. خوێ باشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به‌ چی سوێر ده‌كرێته‌وه‌؟