ئیشۆع له شه‌ممه‌دا له یه‌كێک له كه‌نیشته‌كان خه‌ریكی ئامۆژگاری بوو، ژنێک هه‌ژده ساڵ لاوازیه‌كی هه‌بوو، قه‌مبوور بوو و هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ڕاستبێته‌وه. كاتێ ئیشۆع ژنه‌كه‌ی بینی، بانگی كرد و پێی فه‌رموو: “خانم، له لاوازییه‌كه‌ت ئازاد كرایت!”. ئینجا هه‌ردوو ده‌ستی خسته سه‌ری و یه‌كسه‌ر ڕاستبووه‌وه و خودای شكۆدار كرد. پێشه‌وای كه‌نیشتیش تووڕه بوو كه‌وا ئیشۆع له شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاككرده‌وه، به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی وت: “شه‌ش ڕۆژ هه‌یه كه پێویسته كاریان تێدا بكرێت، له‌واندا وه‌رن و چاكبنه‌وه، نه‌ک له ڕۆژی شه‌ممه!” په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاما! ئایا هه‌ر یه‌ک له ئێوه له شه‌ممه‌دا گا یان كه‌ره‌كه‌ی له ئاخوڕ ناكاته‌وه و بیبات ئاوی بدات؟ ئه‌مه‌ش كه ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه و هه‌ژده ساڵه شه‌یتان به‌ستویه‌تییه‌وه، نه‌ده‌بوو له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌م به‌نده ئازاد بێت؟” كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی شه‌رمه‌زار بوون، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به گشت ئه‌و كاره شكۆدارانه‌ی به‌و ئه‌نجام ده‌دران دڵشاد بوون. ئینجا فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له چی ده‌چێت؟ به چی بیچوێنم؟ له ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک ده‌چێت، كابرایه‌ک بردی و فڕێی‌دا نێو باخه‌كه‌ی، جا گه‌شه‌ی كرد و بووه دارێكی گه‌وره، باڵنده‌ی ئاسمان له‌نێو لقه‌كانی هه‌ڵنیشتن”. دیسان فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا به چی بچوێنم؟ له هه‌وێنێک ده‌چێت، ژنێک هێنای و كردییه نێو سێ پێوانه ئارده‌وه، تاكو هه‌مووی هه‌ڵهات”. كاتێ ده‌چووه یروشلایم، به شار و گونده‌كاندا تێده‌په‌ڕی و خه‌ڵكی ئامۆژگاری ده‌كرد. یه‌كێک پێی وت: “گه‌وره‌م، ئایا ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت كه‌من؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كۆشش بكه‌ن تاكو له ده‌رگای ته‌سک بچنه ژووره‌وه، چونكه، پێتان ده‌ڵێم: زۆر كه‌س هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه ژووره‌وه و ناتوانن. له‌و ده‌مه‌ی خاوه‌ن ماڵ هه‌ڵده‌ستێت و ده‌رگا داده‌خات، ئێوه له ده‌ره‌وه ده‌وه‌ستن، له ده‌رگا ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، لێمان بكه‌وه! وه‌ڵام ده‌داته‌وه و پێتان ده‌ڵێ: ناتانناسم ئێوه خه‌ڵكی كوێن! ئه‌وسا ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵت خواردمان و خواردمانه‌وه و له شه‌قامه‌كانمان ئامۆژگاریت كردین! ئینجا ده‌ڵێت: ناتانناسم ئێوه خه‌ڵكی كوێن. ئه‌ی هه‌موو سته‌مكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه! گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێ ده‌بێت، كاتێ ده‌بینن ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له پاشایه‌تیی خودان، ئێوه‌ش ده‌ركراونه‌ته ده‌ره‌وه. له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، له باكوور و باشووره‌وه دێن و له پاشایه‌تیی خودا پاڵده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وه‌تا دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه یه‌كه‌مین و یه‌كه‌مه‌كانیش ده‌بنه دواهه‌مین”. له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتن و پێیان وت: “ئێره به‌جێبهێڵه و بڕۆ، چونكه هیڕوودس ده‌یه‌وێت بتكوژێت”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “بڕۆن به‌و ڕێویه بڵێن: ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كه‌م و چاكده‌كه‌مه‌وه، له ڕۆژی سێیه‌میش ته‌واو ده‌بم. به‌ڵكو بۆ من پێویسته ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ و دووسبه‌ی بڕۆم، چونكه نابێ پێغه‌مبه‌رێک له ده‌ره‌وه‌ی یروشلایم له‌ناوبچێت! یروشلایم، یروشلایم، ئه‌ی بكوژی پێغه‌مبه‌ران و به‌ردبارانكاری په‌یامبه‌رانت، چه‌ند جار ویستم ڕۆڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه، وه‌ک مریشک جوجه‌ڵه‌كانی له ژێر باڵیدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست! ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به وێرانی بۆتان ده‌مێنێت! ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌تا نامبیننه‌وه، تا ئه‌و كاته دێت كه ده‌ڵێن: {پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت} !”.
لۆقا 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 10:13-35
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان