به‌ڵام خۆشه‌ویستانم پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه مه‌ترسن كه له‌ش ده‌كوژن و پاش ئه‌وه هیچی دیكه‌یان نییه بیكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌تان پیشان ده‌ده‌م كه ده‌بێ لێی بترسن: له‌وه بترسن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه پاش كوشتن فڕێبداته نێو دۆزه‌خ. به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم: له‌مه بترسن! ئایا پێنج چۆله‌كه به دوو فلس نافرۆشرێت؟ خودا‌ش یه‌كێک له‌وانی له بیر ناچێت. ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌ریشتان ژمێردراوه. كه‌واته مه‌ترسن! ئێوه زۆر له چۆله‌كه باشترن!. پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت. ئه‌وه‌ش كه له‌لای خه‌ڵک نكۆڵیم لێ بكات، له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا نكۆڵی لێ ده‌كرێت.
لۆقا 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 4:12-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان