لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 2:12-9

لۆقا 2:12-9 PNTZS

شاردراوه‌ نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت. بۆیه‌ هه‌رچی له‌ تاریكی وتوتانه‌، له‌ ڕووناكی ده‌بیسترێت، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ ماڵ به‌ چرپه‌ وتوتانه‌، له‌ سه‌ربانان بانگه‌واز ده‌كرێت. به‌ڵام خۆشه‌ویستانم پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن و پاش ئه‌وه‌ هیچی دیكه‌یان نییه‌ بیكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌تان پیشان ده‌ده‌م كه‌ ده‌بێ لێی بترسن: له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ پاش كوشتن فڕێبداته‌ نێو دۆزه‌خ. به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم: له‌مه‌ بترسن! ئایا پێنج چۆله‌كه‌ به‌ دوو فلس نافرۆشرێت؟ خوداش یه‌كێک له‌وانی له‌ بیر ناچێت. ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌ریشتان ژمێردراوه‌. كه‌واته‌ مه‌ترسن! ئێوه‌ زۆر له‌ چۆله‌كه‌ باشترن!. پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت. ئه‌وه‌ش كه‌ له‌لای خه‌ڵک نكۆڵیم لێ بكات، له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا نكۆڵی لێ ده‌كرێت.