له‌و كاته‌دا كه گه‌ل به هه‌زاران كۆببوونه‌وه، به جۆرێک یه‌كتریان پێشێل ده‌كرد، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئاگاداری هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان بن، كه ڕووپاماییه. شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه ده‌رنه‌كه‌وێت. بۆیه هه‌رچی له تاریكی وتوتانه، له ڕووناكی ده‌بیسترێت، ئه‌وه‌ش كه له ماڵ به چرپه وتوتانه، له سه‌ربانان بانگه‌واز ده‌كرێت. به‌ڵام خۆشه‌ویستانم پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه مه‌ترسن كه له‌ش ده‌كوژن و پاش ئه‌وه هیچی دیكه‌یان نییه بیكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌تان پیشان ده‌ده‌م كه ده‌بێ لێی بترسن: له‌وه بترسن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه پاش كوشتن فڕێبداته نێو دۆزه‌خ. به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم: له‌مه بترسن! ئایا پێنج چۆله‌كه به دوو فلس نافرۆشرێت؟ خودا‌ش یه‌كێک له‌وانی له بیر ناچێت. ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌ریشتان ژمێردراوه. كه‌واته مه‌ترسن! ئێوه زۆر له چۆله‌كه باشترن!. پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت. ئه‌وه‌ش كه له‌لای خه‌ڵک نكۆڵیم لێ بكات، له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا نكۆڵی لێ ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک به ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێت، ده‌به‌خشرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر به ڕووحی پارسا بكات، نابه‌خشرێت. كاتێ ده‌تانهێننه به‌رده‌م كه‌نیشت و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران، بێباک بن له‌وه‌ی چی بدوێن یان چی بڵێن. چونكه ڕووحی پارسا هه‌ر له‌و كاته‌دا فێرتان ده‌كات پێویسته چی بڵێن”. یه‌كێكی نێو كۆمه‌ڵه‌كه پێی وت: “ڕابی، به براكه‌م بفه‌رموو میراتم له‌گه‌ڵ به‌ش بكات”. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كابرا، كێ منی كردووه به دادوه‌ر یان به‌شكار به‌سه‌رتانه‌وه؟” به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو: “ئاگاداربن و خۆتان له چڵێسی بپارێزن، چونكه ژیانی مرۆڤ به زۆری سامانه‌كه‌ی نییه”. ئینجا په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه و فه‌رمووی: “مرۆڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، زه‌وییه‌كه‌ی به‌رهه‌مێكی زۆری دا. له دڵی خۆیدا وتی: چی بكه‌م كه شوێنم نه‌بێ به‌رهه‌مه‌كه‌می لێ كۆبكه‌مه‌وه؟ جا وتی: وا ده‌كه‌م، عه‌مباره‌كانم تێكده‌ده‌م و گه‌وره‌تری ده‌كه‌م، له‌وێدا هه‌موو دانه‌وێڵه و ماڵه‌كه‌م كۆده‌كه‌مه‌وه. به خۆشم ده‌ڵێم: ئه‌ی گیانم، ئه‌وه‌تا ماڵێكی زۆرت هه‌ڵگرتووه، بۆ چه‌ندین ساڵ. بحه‌سێوه و بخۆ و بخۆوه و دڵشادبه! به‌ڵام خودا پێی فه‌رموو: ئه‌ی گه‌مژه! هه‌ر ئه‌م شه‌و گیانت ده‌رده‌چێت. باشه ئه‌وه‌ی ئاماده‌ت كردووه، بۆ كێ ده‌بێت؟ به هه‌مان شێوه ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌لای خودا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه”. به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “بۆیه پێتان ده‌ڵێم: بۆ ژیان خه‌م مه‌خۆن چی ده‌خۆن، بۆ له‌ش چی ده‌پۆشن. ژیان له خواردن باشتره و له‌شیش له پۆشاک. بڕواننه قه‌له‌ڕه‌ش: نه تۆ‌و ده‌كات و نه دروێنه ده‌كات، نه خانووی هه‌یه و نه كۆگا، به‌ڵام خودا به‌خێوی ده‌كات. ده‌بێ ئێوه چه‌ند له باڵنده باشتربن! كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟ جا كه ئێوه بۆ شتێكی بچووک تواناتان نییه، بۆچی خه‌می شته‌كانی ده‌خۆن؟ بڕواننه گوڵاڵه چۆن گه‌شه ده‌كات: نه ماندوو ده‌بێت و نه ده‌ڕێسێت. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه. ئه‌گه‌ر خودا گیا ئاوا بپۆشێت، كه ئه‌مڕۆ له كێلگه‌دایه و سبه‌ینێ ده‌خرێته ته‌نووره‌وه. ده‌بێ ئێوه چه‌ند باشتربن، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟ جا داوا مه‌كه‌ن چی بخۆن و چی بخۆنه‌وه، نیگه‌رانیش مه‌بن. هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو داوای پاشایه‌تی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت.
لۆقا 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:12-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان