ئیشۆع شه‌یتانێكی ده‌رده‌كرد كه لاڵ بوو، كاتێ شه‌یتانه‌كه ده‌ركرا، لاڵه‌كه قسه‌ی كرد و خه‌ڵكه‌كه سه‌رسام بوون. به‌ڵام هه‌ندێكیان وتیان: “به به‌عله‌زبولی سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان، شه‌یتانان ده‌رده‌كات”. هه‌ندێكی دیكه‌ش تاقییان ده‌كرده‌وه، داوای په‌رجوێكیان لێی كرد له ئاسمانه‌وه. ئه‌ویش به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، پێی فه‌رموون: “هه‌ر پاشایه‌تیێک دووبه‌ره‌كی تێبكه‌وێت وێران ده‌بێت، ماڵیش دوو به‌ش بێت تێكده‌چێت. ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش دوو به‌ش بێت چۆن پاشایه‌تیه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێت؟ چونكه ئێوه ده‌ڵێن: من به به‌عله‌زبول شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر من به به‌عله‌زبول شه‌یتانان ده‌ربكه‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانتان به كێ ده‌ریان ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌وان حوكمتان ده‌ده‌ن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به په‌نجه‌ی خودا شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتۆته سه‌رتان. كاتێ مرۆڤی به هێز و چه‌كدار پارێزگاری له ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ماڵه‌كه‌ی پارێزراوه. به‌ڵام كاتێک یه‌كێكی له خۆی به‌هێزتر بێته سه‌ری ده‌یبه‌زێنێت، چه‌كه‌كانی لێ ده‌ستێنێ كه پشتی پێی به‌ستبوو، ده‌سكه‌وته‌كانیش دابه‌ش ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه دژی منه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵم كۆناكاته‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه. كاتێ ڕووحی گڵاو له مرۆڤ ده‌رده‌چێت، له ناوچه وشكانییه‌كان به‌دوای حه‌وانه‌وه ده‌گه‌ڕێت و ده‌ستی ناكه‌وێت. ئینجا ده‌ڵێت: ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆم كه لێی ده‌رچووم. كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بینێت گسک دراوه و ڕێكخراوه. ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕووحی له خۆی به‌دكارتر ده‌هێنێت، ده‌چنه ژووره‌وه، له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن، ئینجا كۆتاییه‌كانی ئه‌و مرۆڤه له سه‌ره‌تاییه‌كانی خراپتر ده‌بێت!”. كاتێ ئیشۆع ئه‌مانه‌ی ده‌ووت، ژنێک له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌وه ده‌نگی به‌رز كرده‌وه و پێی وت: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و سكه‌ی هه‌ڵیگرتووی و به‌و مه‌مكه‌ی شیری پێداوی”. ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه گوێ له وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه جه‌نجاڵ ببون، فه‌رمووی: “ئه‌م نه‌وه‌یه به‌دكاره. داوای په‌رجو ده‌كات، به‌ڵام هیچ په‌رجوێكی نادرێتێ، جگه له په‌رجوی یۆنه‌نی پێغه‌مبه‌ر. چۆن یۆنه‌ن بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بووه په‌رجو، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه ئاوا ده‌بێت. له لێپرسینه‌وه‌دا شاژنی باشوور له‌گه‌ڵ پیاوانی ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌ڵده‌ستێته‌وه و تاوانباریان ده‌كات، چونكه له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هات بۆ گوێگرتن له دانایی شلیمون. ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له شلیمون لێره‌یه! پیاوانی نه‌ینه‌واش له لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌ڵده‌ستن و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه به بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنه‌ن تۆبه‌یان كرد، ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له یۆنه‌ن لێره‌یه!” “كه‌س چرا هه‌ڵناكات و له جێیه‌كی شاراوه یان له ژێر ته‌شت دایبنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكییه‌كه ببینن. چاو چرای له‌شه. كاتێ چاوت ساغ بێت ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكییه، كه نه‌ساغ بێت ئه‌وا له‌شت هه‌مووی تاریكییه. كه‌واته ئاگاداربه ئه‌و ڕووناكییه‌ی له تۆ دایه تاریكی نه‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌شت ڕووناک بێت و هیچ به‌شێكی تاریكی نه‌بێت، ئه‌وا هه‌مووی ڕووناک ده‌بێت، وه‌ک چرایه‌ک كه به تیشكی ڕووناكیت بۆ بدات”.
لۆقا 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 14:11-36
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان