ئیشۆع شه‌یتانێكی ده‌رده‌كرد كه لاڵ بوو، كاتێ شه‌یتانه‌كه ده‌ركرا، لاڵه‌كه قسه‌ی كرد و خه‌ڵكه‌كه سه‌رسام بوون. به‌ڵام هه‌ندێكیان وتیان: “به به‌عله‌زبولی سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان، شه‌یتانان ده‌رده‌كات”. هه‌ندێكی دیكه‌ش تاقییان ده‌كرده‌وه، داوای په‌رجوێكیان لێی كرد له ئاسمانه‌وه. ئه‌ویش به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، پێی فه‌رموون: “هه‌ر پاشایه‌تیێک دووبه‌ره‌كی تێبكه‌وێت وێران ده‌بێت، ماڵیش دوو به‌ش بێت تێكده‌چێت. ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش دوو به‌ش بێت چۆن پاشایه‌تیه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێت؟ چونكه ئێوه ده‌ڵێن: من به به‌عله‌زبول شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر من به به‌عله‌زبول شه‌یتانان ده‌ربكه‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانتان به كێ ده‌ریان ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌وان حوكمتان ده‌ده‌ن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به په‌نجه‌ی خودا شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتۆته سه‌رتان. كاتێ مرۆڤی به هێز و چه‌كدار پارێزگاری له ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ماڵه‌كه‌ی پارێزراوه. به‌ڵام كاتێک یه‌كێكی له خۆی به‌هێزتر بێته سه‌ری ده‌یبه‌زێنێت، چه‌كه‌كانی لێ ده‌ستێنێ كه پشتی پێی به‌ستبوو، ده‌سكه‌وته‌كانیش دابه‌ش ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه دژی منه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵم كۆناكاته‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه. كاتێ ڕووحی گڵاو له مرۆڤ ده‌رده‌چێت، له ناوچه وشكانییه‌كان به‌دوای حه‌وانه‌وه ده‌گه‌ڕێت و ده‌ستی ناكه‌وێت. ئینجا ده‌ڵێت: ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆم كه لێی ده‌رچووم. كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بینێت گسک دراوه و ڕێكخراوه. ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕووحی له خۆی به‌دكارتر ده‌هێنێت، ده‌چنه ژووره‌وه، له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن، ئینجا كۆتاییه‌كانی ئه‌و مرۆڤه له سه‌ره‌تاییه‌كانی خراپتر ده‌بێت!”. كاتێ ئیشۆع ئه‌مانه‌ی ده‌ووت، ژنێک له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌وه ده‌نگی به‌رز كرده‌وه و پێی وت: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و سكه‌ی هه‌ڵیگرتووی و به‌و مه‌مكه‌ی شیری پێداوی”. ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه گوێ له وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”.
لۆقا 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 14:11-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان