زخه‌ریای باوكی پڕبوو له ڕووحی پارسا و پێشبینی كرد، وتی: “پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، چونكه گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و قوربانییدا. شاخی ڕزگاریمانی هه‌ستانده‌وه، له ماڵی داویدی ڕۆڵه‌ی، وه‌ک له كۆنه‌وه به زمانی پێغه‌مبه‌ره پارساكانی دوواوه، ڕزگاربوون له دوژمنانمان و له ده‌ست هه‌موو ناحه‌زانمان، بۆئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به باوكانمان بێته‌وه و بۆ یادكردنه‌وه‌ی په‌یمانه پارساكه‌ی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمانی خوارد: له ده‌ست دوژمنانمان ده‌ربازمان بێت، كه بمانداتێ بێ ترس بیپه‌رستین، هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان به پارسایی و خوداناسی له‌به‌رده‌می. تۆش ڕۆڵه، به پێغه‌مبه‌ری خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێیت، چونكه پێش په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ویت، تاكو ڕێگای بۆ ئاماده بكه‌یت، تاكو زانینی ڕزگاری به لێخۆشبوونی گوناهه‌كانیان بده‌یته گه‌له‌كه‌ی، به‌هۆی هه‌ناوی میهره‌بانیی خودامانه‌وه، كه رووناكی له به‌رزاییه‌وه ئێمه‌ی به‌سه‌ركرد، تاكو ڕۆشنای ئه‌وانه بكاته‌وه كه له تاریكی و له سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون، بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانمان به ڕێگای ئاشتیدا ئاشنا بكات”. كوڕه‌كه‌ش له ڕووح‌دا گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی بۆ ئیسڕائیل له ده‌شتوده‌ر بوو.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 67:1-80
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان