مه‌ریه‌میش فه‌رمووی: “ده‌روونم په‌روه‌ردگار شكۆدار ده‌كات، ڕووحم به خودای ڕزگاریده‌رم دڵشاده، چونكه سه‌یری خاكساریی به‌نده‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌تا له ئێستاوه هه‌موو نه‌وه‌كان پارسام ده‌كه‌ن، چونكه توانادار شتی مه‌زنی بۆ كردم، پارسایه ناوی. به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، نه‌وه دوای نه‌وه. به بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا، لووتبه‌رزانی به بۆچوونه‌كانی دڵیان په‌رتوبڵاو كرده‌وه. تواناداره‌كانی له ته‌خته‌كان هێنایه خواره‌وه، خاكساره‌كانی به‌رز كرده‌وه. برسییه‌كانی له خێر تێر كرد، ده‌وڵه‌مه‌ندانی به ده‌ستی به‌تاڵی ڕه‌وانه كرده‌وه. پاڵپشتی ئیسڕائیلی ڕۆڵه‌ی خۆی كرد، بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌زه‌یی، وه‌ک قسه‌ی بۆ باوكانمان كرد، بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی تاهه‌تایه”. مه‌ریه‌م نزیكه‌ی سێ مانگ له‌لای مایه‌وه و پاشان گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی. ئه‌لیسابات كاتی منداڵبوونی هات و كوڕێكی بوو. دراوسێ و خزمانی بیستیان په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی فراوانی خۆی بۆ ده‌رخستووه، له‌گه‌ڵی شادمان بوون. له ڕۆژی هه‌شته‌مدا بۆ خروسه بڕینی منداڵه‌كه هاتن، له‌سه‌ر ناوی باوكی ناویان لێنا زخه‌ریا. به‌ڵام دایكی وتی: “نه‌خێر، ناوی ده‌نرێت یوخه‌ننه‌ن”. پێیان وت: “كه‌س له هۆزه‌كه‌ت به‌م ناوه نه‌نراوه”. ئینجا ئاماژه‌یان بۆ باوكی كرد، ده‌یه‌وێت چ ناوێكی لێ بنێت. ته‌خته‌یه‌كی داواكرد و له‌سه‌ری نووسی: “ناوی یوخه‌ننه‌نه”. جا هه‌موو سه‌رسام بوون. ده‌ستبه‌جێ ده‌م و زمانی كرایه‌وه و قسه‌ی كرد و داڕشتی خودای ده‌كرد. هه‌موو دراوسێیه‌كانیان ترسیان لێ نیشت. له هه‌موو چیاكانی ئیهوود باسی ئه‌م شتانه ده‌كرا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان له دڵی خۆیاندا هه‌ڵیانگرت، وتیان: “ده‌بێ ئه‌م منداڵه ببێته چی؟” ده‌ستی په‌روه‌ردگاریشی له‌گه‌ڵ بوو. زخه‌ریای باوكی پڕبوو له ڕووحی پارسا و پێشبینی كرد، وتی: “پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، چونكه گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و قوربانییدا. شاخی ڕزگاریمانی هه‌ستانده‌وه، له ماڵی داویدی ڕۆڵه‌ی، وه‌ک له كۆنه‌وه به زمانی پێغه‌مبه‌ره پارساكانی دوواوه، ڕزگاربوون له دوژمنانمان و له ده‌ست هه‌موو ناحه‌زانمان، بۆئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به باوكانمان بێته‌وه و بۆ یادكردنه‌وه‌ی په‌یمانه پارساكه‌ی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمانی خوارد: له ده‌ست دوژمنانمان ده‌ربازمان بێت، كه بمانداتێ بێ ترس بیپه‌رستین، هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان به پارسایی و خوداناسی له‌به‌رده‌می. تۆش ڕۆڵه، به پێغه‌مبه‌ری خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێیت، چونكه پێش په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ویت، تاكو ڕێگای بۆ ئاماده بكه‌یت، تاكو زانینی ڕزگاری به لێخۆشبوونی گوناهه‌كانیان بده‌یته گه‌له‌كه‌ی، به‌هۆی هه‌ناوی میهره‌بانیی خودامانه‌وه، كه رووناكی له به‌رزاییه‌وه ئێمه‌ی به‌سه‌ركرد، تاكو ڕۆشنای ئه‌وانه بكاته‌وه كه له تاریكی و له سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون، بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانمان به ڕێگای ئاشتیدا ئاشنا بكات”. كوڕه‌كه‌ش له ڕووح‌دا گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی بۆ ئیسڕائیل له ده‌شتوده‌ر بوو.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 46:1-80
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان