ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی ده‌نێیت ئیشۆع. مه‌زن ده‌بێت و به ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیش ته‌ختی داویدی باوكی پێ ده‌دات. تا جاویدان حوكمڕانی ماڵی یاقوو ده‌كات، پاشایه‌تیه‌كه‌شی بێ پایانه”. مه‌ریه‌م به فریشته‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌مه چۆن ده‌بێت، كه پیاوم نه‌ناسیوه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایهی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و پیریه‌ی سكی به كوڕێک هه‌یه. ئه‌وه‌ی به نه‌زۆک ناوده‌برا له شه‌شه‌م مانگیه‌تی.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 31:1-36
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان