ئه‌مه‌ی فه‌رموو و تفی له‌سه‌ر زه‌وی كرد، به تفه‌كه قوڕی گرته‌وه، به قوڕه‌كه‌ش چاوی سواخ دا. پێی فه‌رموو: “بڕۆ له گۆمی شیلۆیا ـ واتا: په‌پامبه‌ر ـ خۆت بشۆ”. جا ڕۆیشت، شۆردی و به چاوكراوه‌یی هاته‌وه. دراوسێ و ئه‌وانه‌ی پێشتر بینیبوویان سواڵ ده‌كات وتیان: “ئه‌مه ئه‌وه نییه داده‌نیشت و سواڵی ده‌كرد؟” هه‌ندێک وتیان: “خۆیه‌تی”. هه‌ندێكی دیكه وتیان: “له‌و ده‌چێت”. به‌ڵام ئه‌و وتی: “من ئه‌وم”. ئینجا پێیان وت: “ئه‌ی چۆن چاوت كرایه‌وه؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “كابرایه‌ک پێی ده‌ووترێ ئیشۆع، قوڕی گرته‌وه و چاومی سواخ دا، پێی فه‌رمووم: بڕۆ له گۆمی شیلۆیا خۆت بشۆ. منیش ڕۆیشتم، شۆردم و بینیم”. پێیان وت: “ئه‌و له‌كوێیه؟” وتی: “نازانم”.
یوخه‌ننه‌ن 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 6:9-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان