لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 1:8-12

یوخه‌ننه‌ن 1:8-12 PNTZS

به‌ڵام ئیشۆع چووه‌ كێوی زه‌یتوون. له‌ به‌ره‌به‌یاندا له‌ په‌رستگادا ئاماده‌بوو، هه‌موو گه‌ل هاتنه‌ لای و ئه‌ویش دانیشت و ئامۆژگاریی كردن. ته‌وراتزانه‌كان و په‌ڕیشییه‌كان ژنێكیان هێنایه‌ لای كه‌ له‌ كاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، كاتێ له‌ ناوه‌ڕاستدا ڕایانگرت، پێیان وت: “ڕابی، ئه‌م ژنه‌ له‌ داوێنپیسیكردندا گیراوه‌. مووشێش له‌ ته‌وراتدا ڕایسپاردووین ژنی ئاوا به‌ردباران بكرێت. تۆ چی ده‌ڵێی؟” ئه‌مه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وت، تاكو شتێكیان هه‌بێت سكاڵای لێ بكه‌ن. به‌ڵام ئیشۆع خۆی چه‌مانده‌وه‌ و به‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی. كاتێ به‌رده‌وام بوون له‌ پرسكردن، هه‌ستاوه‌ و پێی فه‌رموون: “كامه‌تان بێ گوناهه‌ با یه‌كه‌م بێت به‌ردێكی تێبگرێ!”. دیسان خۆی چه‌مانده‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی. ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبوو، ویژدانیان سه‌ركۆنه‌ی كردن و یه‌ک له‌دوای یه‌ک ڕۆیشتن، ده‌ستپێک له‌ پیرانه‌وه‌. ئه‌وسا ئیشۆع به‌ ته‌نها مایه‌وه‌، ژنه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاست. كاتێ ئیشۆع ڕاست بووه‌وه‌ له‌ ژنه‌كه‌ زیاتر كه‌سی نه‌بینی، پێی فه‌رموو: “خانم، كوا ئه‌وانه‌ی سكاڵایان لێت ده‌كرد؟ كه‌س تاوانباری نه‌كردوویت؟ وتی: “كه‌س، گه‌وره‌م”. ئیشۆع فه‌رمووی: “منیش حوكمت ناده‌م. بڕۆ ئیتر گوناه مه‌كه‌”. دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.