منم ئه‌و نانه زیندووه‌ی كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌م نانه بخوات تاهه‌تایه ده‌ژیێت. ئه‌و نانه‌ش كه بۆ ژیانی جیهان ده‌یبه‌خشم، جه‌سته‌مه”. جوو له‌نێو خۆیان ده‌مه‌قاڵه‌یان بوو و ده‌یانووت: “ئه‌مه چۆن ده‌توانێ جه‌سته‌ی خۆیمان بداتێ بیخۆین؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌خۆن و خوێنی نه‌خۆنه‌وه، ژیان له ناختاندا نابێت. ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه ژیانی جاویدانی هه‌یه، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. چونكه جه‌سته‌م خۆراكی ڕه‌وایه و خوێنیشم خواردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه. ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه له مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له ئه‌ودا. وه‌ک باوكی زیندوو ناردوومی، منیش به باوک زیندووم، ئاواش ئه‌وه‌ی من بخوات به‌هۆی من ده‌ژیێت. ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باوباپیران خواردیان و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه بخوات تاهه‌تایه ده‌ژیێت”. ئه‌مانه‌ی له كه‌نیشتێكدا فه‌رموو، كه له كپه‌ڕناخوم ئامۆژگاریی ده‌كرد. زۆر له قوتابییه‌كانی كه گوێیان لێ‌بوو، وتیان: “ئه‌م قسه‌یه گرانه! كێ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت؟” ئیشۆع له دڵی خۆیدا زانی قوتابییه‌كانی به‌هۆی ئه‌مه‌وه بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، پێی فه‌رموون: “ئه‌مه ساتمه‌تان پێ ده‌كات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رزبێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی یه‌كه‌مجار لێی‌بوو! ڕووح ژیان ده‌دات، به‌ڵام جه‌سته هیچ كه‌ڵكی نیه. ئه‌و قسانه‌ی پێتان ده‌ڵێم ڕووح و ژیانن. به‌ڵام هه‌ندێكتان باوه‌ڕ ناهێنن”. چونكه ئیشۆع له سه‌ره‌تاوه ئه‌وانه‌ی ده‌ناسی كه باوه‌ڕ ناهێنن، هه‌روه‌ها كێیه ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌كات. ئینجا فه‌رمووی: “بۆیه پێم وتن: كه‌س ناتوانێ بێته لام، ئه‌گه‌ر له باوكه‌وه پێی نه‌درابێت”. له‌و كاته‌وه زۆر له قوتابییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵی نه‌ده‌گه‌ڕان. بۆیه ئیشۆع به دوازده‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌ی ئێوه‌ش ناتانه‌وێ بڕۆن؟” شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: “په‌روه‌ردگار، بچینه لای كێ؟ قسه‌ی ژیانی جاویدانی له‌لای تۆیه. ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێنا و زانیمان كه تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو”. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئایا من ئێوه‌ی دوازده‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه؟ به‌ڵام یه‌كێک له ئێوه شه‌یتانه!” ئه‌و باسی ئیهوودای شیمعونی ئه‌سخه‌ریوتی ده‌كرد، چونكه به‌ته‌مابوو ڕاده‌ستی بكات كه یه‌كێكه له دوازده‌كه.
یوخه‌ننه‌ن 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 51:6-71
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان