ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: مووشێ نه‌بوو نانه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه دانێ، به‌ڵكو باوكمه له ئاسمانه‌وه نانی ڕاسته‌قینه‌تان ده‌داتێ. چونكه نانی خودا ئه‌وه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه و ژیان ده‌به‌خشێته جیهان”. پێیان وت: “گه‌وره‌م، هه‌موو كاتێ ئه‌و نانه‌مان بده‌رێ”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته لام هه‌رگیز برسیی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت. به‌ڵام پێم وتن: منتان بینی و باوه‌ڕیش ناهێنن. هه‌ر كه‌سێک باوک ده‌یداته من دێته لام، ئه‌وه‌ش بێته لام، ده‌ری ناكه‌م. چونكه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوم، نه‌ک تاكو به خواستی خۆم بكه‌م، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی ناردوومی. ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی: هه‌ر كه‌سێكی پێداوم نه‌یدۆڕێنم، به‌ڵكو له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. چونكه خواستی باوكم ئه‌مه‌یه: هه‌ر كه‌سێک ڕۆڵه ببینێت و باوه‌ڕی پێ بهێنێت ژیانی جاویدانیی ده‌بێت، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”.
یوخه‌ننه‌ن 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 32:6-40
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان