لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 9:4-18

یوخه‌ننه‌ن 9:4-18 PNTZS

جا ژنه‌ شمرنیه‌كه‌ پێی وت: “تۆ جوویت و منیش ژنێكی شمرنیم، چۆن داوای ئاوم لێ ده‌كه‌یت تا بخۆیته‌وه‌؟” چونكه‌ جوو تێكه‌ڵی شمرنیه‌كان نابن. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”. ژنه‌كه‌ پێی وت: “گه‌وره‌م، دۆلكه‌ت پێ نییه‌ و بیره‌كه‌ش قووڵه‌. ئیتر ئاوی زیندووت له‌كوێ بوو؟ خۆ له‌ یاقووی باوكمان مه‌زنتر نیت كه‌ بیره‌كه‌ی پێ داوین، خۆی و كوڕه‌كانی و ماڵاتیشی لێیان خوارده‌وه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “هه‌ر كه‌سێک له‌م ئاوه‌ بخواته‌وه‌ تینووی ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”. ژنه‌كه‌ش پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ تاكو تینوو نه‌بم و نه‌یه‌مه‌وه‌ ئێره‌ بۆ ئاوكێشان”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگ بكه‌ و وه‌ره‌وه‌ ئێره‌”. ژنه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “مێردم نییه‌”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕاست ده‌كه‌یت كه‌ ده‌ڵێی مێردم نییه‌. چونكه‌ پێنج مێردت هه‌بوو، ئێستاش ئه‌وه‌ی هه‌ته‌ مێردت نییه‌. ڕاست ده‌كه‌یت”.