لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 6:4-14

یوخه‌ننه‌ن 6:4-14 PNTZS

بیری یاقووش له‌وێ بوو. جا ئیشۆع له‌ گه‌شته‌كه‌ ماندوو بوو، له‌لای بیره‌كه‌ دانیشت، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش بوو. ژنێكی شمرنی هات ئاو ببات، ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئاوم بده‌رێ با بخۆمه‌وه‌”. چونكه‌ قوتابییه‌كانی چووبوونه‌ شار تاكو خواردن بكڕن. جا ژنه‌ شمرنیه‌كه‌ پێی وت: “تۆ جوویت و منیش ژنێكی شمرنیم، چۆن داوای ئاوم لێ ده‌كه‌یت تا بخۆیته‌وه‌؟” چونكه‌ جوو تێكه‌ڵی شمرنیه‌كان نابن. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”. ژنه‌كه‌ پێی وت: “گه‌وره‌م، دۆلكه‌ت پێ نییه‌ و بیره‌كه‌ش قووڵه‌. ئیتر ئاوی زیندووت له‌كوێ بوو؟ خۆ له‌ یاقووی باوكمان مه‌زنتر نیت كه‌ بیره‌كه‌ی پێ داوین، خۆی و كوڕه‌كانی و ماڵاتیشی لێیان خوارده‌وه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “هه‌ر كه‌سێک له‌م ئاوه‌ بخواته‌وه‌ تینووی ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.