كاتێ هاته گلیلا، گلیلاییه‌كان په‌سه‌ندیان كرد، چونكه ئه‌وانیش هاتبوونه جه‌ژن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بینیبوو كه له جه‌ژندا له یروشلایم كردبووی. دیسان ئیشۆع هاته‌وه قه‌تنێی گلیلا، كه له‌وێ ئاوی كرده مه‌ی، ڕاژوانێكی پاشا كوڕه‌كه‌ی له كپه‌ڕناخوم نه‌خۆش بوو. كاتێ ئه‌مه بیستی ئیشۆع له ئیهووده‌وه هاتووه‌ته گلیلا، چووه لای و لێی پاڕایه‌وه كه دابه‌زێت و كوڕه‌كه‌ی چاكبكاته‌وه، چونكه نزیكی مه‌رگ ببوو. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر په‌رجو و كاری سه‌یر نه‌بینن باوه‌ڕ ناهێنن”. ڕاژه‌وانه‌كه‌ی پاشاش پێی وت: “گه‌وره‌م، دابه‌زه پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م بمرێت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ! كوڕه‌كه‌ت زیندووه”. پیاوه‌كه باوه‌ڕی به‌و وشه‌یه هێنا كه ئیشۆع پێی فه‌رموو و ڕۆیشت. كه داده‌بزی كۆیله‌كانی چوونه پێشوازی و وتیان “كوڕه‌كه‌ت زیندووه”. جا سه‌باره‌ت به‌و كاژێره‌ی تیایدا چاک ببووه‌وه پرسی لێ‌كردن، پێیان وت: “دوێنێ كاژێر حه‌وت تاكه به‌ریدا”. باوكه‌كه زانی له‌و كاژێره بوو كه ئیشۆع پێی فه‌رموو: “كوڕه‌كه‌ت زیندووه”. جا خۆی و هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان هێنا. ئه‌مه‌ش په‌رجوی دووه‌م بوو ئیشۆع كردی، كه له ئیهوودوه هاته گلیلا.
یوخه‌ننه‌ن 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 45:4-54
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان