لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 19:4-28

یوخه‌ننه‌ن 19:4-28 PNTZS

ژنه‌كه‌ پێی وت: “گه‌وره‌م، ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ریت! باوكانمان له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌ كڕنۆشیان برد، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن یروشلایم ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ كڕنۆشی تیادا ببرێت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم، بڕوام پێ بكه‌، كاتێ دێت‌ نه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌ و نه‌ له‌ یروشلایم كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه‌ كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن نایناسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ین ده‌یناسین، چونكه‌ ڕزگاری له‌ جووه‌وه‌یه‌. به‌ڵام كاتێ دێت وا ئێستایه‌ كه‌ كڕنۆشبه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كان به‌ ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن، چونكه‌ باوک داوای ئه‌م جۆره‌ كڕنۆشبه‌رانه‌ ده‌كات. خودا ڕووحه‌، پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن به‌ ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”. ژنه‌كه‌ پێی وت: “ده‌زانم مه‌سیا دێت، كه‌ پێی ده‌ووترێ مه‌سیح، كه‌ ئه‌و هات هه‌موو شتێكمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات”. لێره‌دا قوتابییه‌كانی گه‌یشتن، سه‌رسام بوون كه‌ له‌گه‌ڵ ژنێک قسه‌ده‌كات. به‌ڵام كه‌س نه‌یووت: “چیت ده‌وێت؟” یان “بۆچی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟” ئینجا ژنه‌كه‌ گۆزه‌كه‌ی به‌جێهێشت، چووه‌ نێو شار و به‌ خه‌ڵكی وت