لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 13:4-19

یوخه‌ننه‌ن 13:4-19 PNTZS

ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “هه‌ر كه‌سێک له‌م ئاوه‌ بخواته‌وه‌ تینووی ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”. ژنه‌كه‌ش پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ تاكو تینوو نه‌بم و نه‌یه‌مه‌وه‌ ئێره‌ بۆ ئاوكێشان”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگ بكه‌ و وه‌ره‌وه‌ ئێره‌”. ژنه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “مێردم نییه‌”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕاست ده‌كه‌یت كه‌ ده‌ڵێی مێردم نییه‌. چونكه‌ پێنج مێردت هه‌بوو، ئێستاش ئه‌وه‌ی هه‌ته‌ مێردت نییه‌. ڕاست ده‌كه‌یت”. ژنه‌كه‌ پێی وت: “گه‌وره‌م، ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ریت!