ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاو و له ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا. له‌دایكبووی جه‌سته جه‌سته‌یه، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه. سه‌رسام مه‌به كه پێم وتی: ده‌بێ له ئاسمانه‌وه له‌دایک ببنه‌وه. با بۆ كوێی بووێت هه‌ڵده‌كات و گوێت له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانیت له‌كوێوه دێت و بۆ كوێ ده‌چێت. هه‌ر كه‌سێكیش له ڕووحه‌كه له‌دایكبووه ئاوایه”. نیقادیمۆس وتی: “چۆن شتی وا ده‌بێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “تۆ ڕابیێكی ئیسڕائیلیت و ئه‌مانه‌ش نازانیت! ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ده‌یڵێین و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش گه‌واهیمان په‌سه‌ند ناكه‌ن. باسی شته زه‌مینییه‌كانم بۆتان كرد و باوه‌ڕ ناهێنن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌گه‌ر باسی شته ئاسمانییه‌كانتان بۆ بكه‌م؟
یوخه‌ننه‌ن 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 5:3-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان