له‌لای خاچه‌كه‌ی ئیشۆع، دایكی و پووری و مه‌ریه‌می ژنی كلۆپا و مه‌ریه‌می مه‌گدانی ڕاوه‌ستابوون. كاتێ ئیشۆع دایكی بینی و ئه‌و قوتابییه‌ش كه خۆشیده‌ویست له‌لای ڕاوه‌ستاوه، به دایكی فه‌رموو: “خانم، ئه‌وه‌تا كوڕی تۆ”. ئینجا به قوتابییه‌كه‌شی فه‌رموو: “ئه‌وه‌تا دایكی تۆ”. ئیتر له‌و كاته‌وه قوتابییه‌كه بردییه‌وه ماڵی خۆی. دوای ئه‌مه، ئیشۆع بینی كه‌وا هه‌موو شتێک ته‌واو بوو و تاكو سیپاره‌كه بێته دی، فه‌رمووی: “تینوومه”. گۆزه‌یه‌كی پڕ له سركه دانرابوو، هه‌وریه‌كی پڕ له سركه‌یان خسته سه‌ر قامیشێک و به‌رزیان كرده‌وه بۆ ده‌می.
یوخه‌ننه‌ن 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 25:19-29
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان