لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 12:18-18

یوخه‌ننه‌ن 12:18-18 PNTZS

ئیتر سه‌ربازه‌كان و فه‌رمانده‌كه‌یان و ڕاژه‌وانانی جووه‌كان ئیشۆعیان گرت و به‌ستیانه‌وه‌. یه‌كه‌مجار بردییانه‌ لای خه‌ننه‌ن، چونكه‌ خه‌زووری قه‌یاپا بوو كه‌ ئه‌وساڵه‌ كاهینی باڵا بوو. قه‌یاپاش ئه‌و پیاوه‌ بوو ڕاوێژی بۆ جووه‌كان كردبوو كه‌ باشتر وایه‌ پیاوێک له‌جیاتی هه‌موو گه‌ل بمرێت. شیمعون په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كی دیكه‌ شوێنی ئیشۆع كه‌وت. چونكه‌ ئه‌و قوتابییه‌ له‌لای كاهینی باڵا ناسراو بوو، له‌گه‌ڵ ئیشۆع چووه‌ خانووی كاهینی باڵا، به‌ڵام په‌تڕۆس له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌لای ده‌رگاكه‌ ڕاوه‌ستابوو. به‌ڵام قوتابییه‌كه‌ی دیكه‌‌ كه‌ كاهینی باڵا ده‌یناسی هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌ ده‌رگاوانه‌كه‌ كرد و په‌تڕۆسی هێنایه‌ ژووره‌وه‌. كه‌نیزه‌ ده‌رگاوانه‌كه‌ به‌ په‌تڕۆسی وت: “تۆش له‌ قوتابییه‌كانی ئه‌م كابرایه‌ نیت؟” ئه‌ویش وتی: “من نیم!”. كۆیله‌ و ڕاژه‌وانه‌كان ڕاوه‌ستابوون، ئاگریان كردبووه‌وه‌ و خۆیان گه‌رم ده‌كرده‌وه‌، چونكه‌ سه‌رما بوو، په‌تڕۆسیش له‌گه‌ڵیان وه‌ستابوو، خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه‌.