ئیتر له جیهاندا نیم، به‌ڵام ئه‌مان له جیهاندان، منیش دێمه‌وه لای تۆ. ئه‌ی باوكی پارسا، به ناوی خۆت بیانپارێزه كه به‌منت داوه، تاكو وه‌ک ئێمه ببنه یه‌ک. كاتێ له جیهاندا له‌گه‌ڵیان بووم به ناوی تۆ ده‌مپاراستن، كه‌سیان له‌ناونه‌چوو ڕۆڵی له‌ناوچوو نه‌بێت، تاكو سیپاره‌كه بێته دی. ئێستاش دێمه لای تۆ، له جیهاندا باسی ئه‌مه ده‌كه‌م، تاكو شادیی من تیایاندا ته‌واو بێت. من فه‌رمووده‌ی تۆم دایه ئه‌وان و جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه، چونكه هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم. داوا ناكه‌م له جیهاندا بیانبه‌یته‌وه، به‌ڵكو له به‌دكار بیانپارێزی. ئه‌وان هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم. له ڕه‌وای خۆتدا پارسایان بكه، فه‌رموده‌كه‌ت ڕه‌وایه. وه‌ک بۆ جیهانت ناردم، منیش بۆ جیهانم ناردن. له‌پێناوی ئه‌وان خۆم پارسا ده‌كه‌م، تاكو ئه‌وانیش له ڕه‌وادا پارسا بن.
یوخه‌ننه‌ن 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 11:17-19
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان