ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه بزانن پێش ئێوه ڕقی له من بووه‌وه. ئه‌گه‌ر هی جیهان بوونایه، جیهان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن. به‌ڵام چونكه هی جیهان نین و من له جیهان هه‌ڵمبژاردوون، بۆیه جیهان ڕقی لێتانه. به بیرتان بێته‌وه چیم پێ وتن: كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی مه‌زنتر نییه. ئه‌گه‌ر منیان چه‌وساندبێته‌وه، ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌گه‌ر وته‌ی منیان پاراستووه، وته‌ی ئێوه‌ش ده‌پارێزن. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌تان له پێناوی ناوی من پێ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ناردوومی ئه‌وان نایناسن. ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه و قسه‌یانم بۆ نه‌كردایه، گوناهیان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیانوویان نییه بۆ گوناهه‌كه‌یان. ئه‌وه‌ی ڕقی له من بێته‌وه، ڕقی له باوكیشمه.
یوخه‌ننه‌ن 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 18:15-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان