ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوک به‌هۆی منه‌وه نه‌بێت. ئه‌گه‌ر منتان بناسیایه، باوكیشمتان ده‌ناسی. له ئێستاوه ده‌یناسن و بینیووتانه”. پیلیپوس پێی وت: “گه‌وره‌م، باوكمان پیشان بده و به‌سمانه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه باوكی بینیوه. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده؟ باوه‌ڕ ناهێنی من له باوكدام و باوكیش له مندایه؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له خۆمه‌وه نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه له مندا نیشته‌جێیه، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات. بڕوام پێ بكه‌ن كه من له باوكدام و باوكیش له مندایه، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه باوه‌ڕ بكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه ده‌كات كه من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم. هه‌رچییه‌ک به ناوی منه‌وه داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت.
یوخه‌ننه‌ن 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 6:14-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان