ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن. منیش داوا له باوک ده‌كه‌م دڵنه‌واییده‌رێكی دیكه‌تان بداتێ تاكو تاهه‌تایه له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه، ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن، چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و له ئێوه‌دا ده‌بێت. به هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، دێمه‌وه لاتان. پاش كه‌مێک ئیتر جیهان نامبینێت، به‌ڵام ئێوه ده‌مبینن. من زیندووم و ئێوه‌ش ده‌ژین. له‌و ڕۆژه‌دا ده‌زانن من له باوكمدام، ئێوه‌ش له مندان، منیش له ئێوه‌دام. ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی منی له‌لایه و ده‌یپارێزێت، ئه‌وا منی خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ، باوكم خۆشیده‌وێت، منیش خۆشمده‌وێت و خۆمی بۆ ده‌رده‌خه‌م”. ئیهووداش، ئه‌سخه‌ریوتییه‌كه نا، پێی وت: “گه‌وره‌م، چی بووه تاكو به نیازیت خۆت بۆ ئێمه ده‌ربخه‌یت، به‌ڵام بۆ جیهان نا؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی منیشی خۆشناوێت، وته‌كه‌م ناپارێزێت. ئه‌م وته‌ی ده‌یبیستن هی من نییه، به‌ڵكو هی ئه‌و باوكه‌یه كه ناردوومی. ئه‌مانه‌م پێ وتن كه هێشتا له‌لاتانم. به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه.
یوخه‌ننه‌ن 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 15:14-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان