لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 31:13-38

یوخه‌ننه‌ن 31:13-38 PNTZS

كاتێ ده‌رچوو، ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێستا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ شكۆدار كرا و خوداش تیایدا شكۆدار كرا. جا ئه‌گه‌ر خودا تیایدا شكۆدار كرا، خوداش له‌ خۆیدا شكۆداری ده‌كات، خێراش شكۆداری ده‌كات. ڕۆڵه‌كانم، ماوه‌یه‌كی كورته‌ له‌گه‌ڵتانم. جا به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن، وه‌ک به‌ جووه‌كانم وت، ئێستا به‌ ئێوه‌شی ده‌ڵێم: ناتوانن بێنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم. ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبووێ. وه‌ک خۆشمویستن، ئێوه‌ش یه‌كتریتان خۆشبووێ. به‌مه‌ هه‌مووان ده‌زانن كه‌ قوتابیی منن، ئه‌گه‌ر یه‌كترتان خۆشبووێ. شیمعون په‌تڕۆسیش پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕۆم، ئێستا ناتوانیت دوام بكه‌ویت، به‌ڵام دواتر دوام ده‌كه‌ویت”. په‌تڕۆس پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆچی ئێستا ناتوانم دوات بكه‌وم؟ ژیانم بۆ تۆ داده‌نێم”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ژیانت بۆ من داده‌نێیت؟ ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: تا كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت تۆ سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت!