هه‌رچه‌نده زۆر په‌رجوی له‌به‌رده‌میان كرد، باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا، تاكو فه‌رمووده‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ر بێته دی كه فه‌رمووی: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ باوه‌ڕی به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟ بازووی په‌روه‌ردگار بۆ كێ ده‌ركه‌وت؟} بۆیه نه‌یانتوانی باوه‌ڕ بهێنن، چونكه ئێشه‌عیا فه‌رموویه‌تی: {چاویانی كوێر و دڵیانی ڕه‌ق كردبوو، نه‌وه‌ک به چاویان ببینن و به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه و منیش چاكیان بكه‌مه‌وه} . ئێشه‌عیا ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، كاتێ شكۆی ئه‌وی بینی و باسی كرد. هه‌رچه‌نده زۆر له سه‌رۆكه‌كانیش باوه‌ڕیان پێی هێنا، به‌ڵام له‌به‌ر په‌ڕیشییه‌كان ڕایاننه‌ده‌گه‌یاند نه‌وه‌ک له كه‌نیشت ده‌ربكرێن، چونكه زیاتر حه‌زیان له شكۆی خه‌ڵكی بوو نه‌ک شكۆی خودا. ئیشۆعیش هاواری كرد و فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، باوه‌ڕ به من ناهێنێ، به‌ڵكو به‌وه‌ی ناردوومی، ئه‌وه‌ش كه ده‌مبینێت، ئه‌وه ده‌بینێت كه ناردوومی. من وه‌ک ڕووناكی هاتوومه‌ته جیهان، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕم پێ بهێنێت له تاریكی‌دا نه‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له وته‌كانم بوو و باوه‌ڕی نه‌هێنا، من حوكمی ناده‌م، چونكه نه‌هاتووم تاكو جیهان حوكم بده‌م، به‌ڵكو جیهان ڕزگار بكه‌م. ئه‌وه‌ی ڕه‌تم بكاته‌وه و وته‌كانم په‌سه‌ند نه‌كات، یه‌كێكی هه‌یه حوكمی بدات، ئه‌و قسه‌یه‌ی كردم له ڕۆژی دوایی حوكمی ده‌دات. چونكه له خۆمه‌وه قسه‌م نه‌كردووه، به‌ڵكو باوک كه ناردوومی، ئه‌و ڕایسپاردووم كه چی بڵێم و قسه‌ی چی بكه‌م. ده‌زانم ڕاسپارده‌ی ئه‌و ژیانی جاویدانیه، جا هه‌رچی ده‌یڵێم، چۆن باوک پێی فه‌رمووم ئاوا ده‌ڵێم”.
یوخه‌ننه‌ن 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 37:12-50
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان