شه‌ش ڕۆژ پێش جه‌ژنی په‌سخه ئیشۆع هاته بتعه‌نیا كه له‌عازه‌ڕی لێ‌بوو، ئه‌وه‌ی مردبوو و له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه. له‌وێ شێوێكیان بۆی كرد، مه‌رتا ڕاژه‌ی ده‌كرد، له‌عازه‌ڕیش یه‌كێک بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی پاڵیدابووه‌وه. مه‌ریه‌میش مه‌نناێک بۆنی ناردینی ساده‌ی گرانبه‌های هێنا و پێی ئیشۆعی چه‌وركرد، ئینجا به قژی پێی سڕییه‌وه، ماڵه‌كه‌ش پڕبوو له بۆنه خۆشه‌كه. ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه یه‌كێک بوو له قوتابییه‌كانی و به‌ته‌مابوو ڕاده‌ستی بكات، وتی: “بۆچی ئه‌م بۆنه به سێ سه‌د دینار نه‌فرۆشرا و نه‌درا هه‌ژاران؟” ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه ده‌یبرد. ئیشۆعیش فه‌رمووی: “لێیگه‌ڕێن، بۆ ڕۆژی كفن كردنم هه‌ڵیگرتبوو، چونكه هه‌ژاران هه‌میشه له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم”.
یوخه‌ننه‌ن 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:12-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان