لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 5:11-16

یوخه‌ننه‌ن 5:11-16 PNTZS

ئیشۆعیش مه‌رتا و خوشكه‌كه‌ی و له‌عازه‌ڕی خۆشده‌ویست، بۆیه‌ كاتێ بیستی نه‌خۆشه‌، له‌و شوێنه‌ی لێیبوو دوو ڕۆژ مایه‌وه‌. دوای ئه‌مه‌ به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “با بچینه‌وه‌ ئیهوود”. قوتابییه‌كان پێیان وت: “ڕابی، ئێستا جوو به‌ته‌مابوون به‌ردبارانت بكه‌ن، دیسان ده‌چیته‌وه‌ ئه‌وێ؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئایا ڕۆژ دوازده‌ كاژێر نییه‌؟ ئه‌وه‌ی به‌ ڕۆژ ڕێ بكات ساتمه‌ ناكات، چونكه‌ ڕووناكی ئه‌م جیهانه‌ ده‌بینێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ شه‌و ڕێ بكات ساتمه‌ ده‌كات، چونكه‌ ڕووناكیی تێدا نییه‌”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، پاشان پێی فه‌رموون: “له‌عازه‌ڕی خۆشه‌ویستمان نووست، به‌ڵام ده‌چم تاكو به‌خه‌به‌ری بهێنمه‌وه‌”. قوتابییه‌كان وتیان: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر نووستووه‌، ئه‌وا چاكده‌بێته‌وه‌”. ئیشۆع باسی مه‌رگی ئه‌وی كرد، به‌ڵام ئه‌وان وایانزانی باسی نووستنی خه‌وتن ده‌كات. ئیتر ئیشۆع به‌ ئاشكرا پێی فه‌رموون: “له‌عازه‌ڕ مرد. له‌به‌ر ئێوه‌ دڵشادم كه‌ له‌وێ نه‌بووم، تاكو باوه‌ڕ بهێنن. به‌ڵام با بڕۆینه‌ لای!” تۆما كه‌ به‌ دووانه‌ بانگ ده‌كرا، به‌ قوتابییه‌ هاوه‌ڵه‌كانی وت: “با ئێمه‌ش بڕۆین تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بمرین!”.