بۆیه كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان سه‌نهه‌دریمیان كۆكرده‌وه. وتیان: “چی بكه‌ین؟ چونكه ئه‌م پیاوه په‌رجوی زۆر ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئاوا لێیگه‌ڕێین هه‌مووان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ڕۆمانییه‌كان دێن، شوێن و نه‌ته‌وه‌مان ده‌به‌ن”. یه‌كێک له‌وان، كه قه‌یاپایه، ئه‌و ساڵه كاهینی باڵا بوو، پێی وتن: “ئێوه هیچ نازانن، تێناگه‌ن، باشتر وایه بۆتان پیاوێک له جیاتی گه‌ل بمرێت، له‌وه‌ی گه‌له‌كه هه‌مووی له‌ناوبچێت!”. ئه‌و له خۆیه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌ووت، به‌ڵكو له‌و ساڵه‌دا كاهینی باڵا بوو، پێشبینیی كردبوو كه ئیشۆع خه‌ریكه له جیاتی نه‌ته‌وه ده‌مرێت، نه‌ک ته‌نها له جیاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵكو تاكو ڕۆڵه‌كانی خودا‌ش كه په‌رته‌وازه بوونه بۆ یه‌ک كۆبكاته‌وه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه ڕاوێژیان كرد بیكوژن. بۆیه چیتر ئیشۆع به ئاشكرا به نێو جووه‌كاندا نه‌ده‌گه‌ڕا، به‌ڵكو له‌وێوه چووه ناوچه‌كانی نزیک چۆڵه‌وانی، بۆ شارێک ناوی ئه‌فڕایم بوو، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی له‌وێ مایه‌وه. جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیک بوو، زۆر كه‌س له گونده‌كانه‌وه پێش په‌سخه بۆ یروشلایم سه‌ركه‌وتن تاكو خۆیان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه. جا داوای ئیشۆعیان ده‌كرد، له په‌رستگا ڕاوه‌ستابوون به یه‌كتریان ده‌ووت: “ڕاتان چییه؟ نایه‌ته جه‌ژن؟” كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كانیش فه‌رمانیان ده‌ركردبوو ئه‌گه‌ر یه‌كێک بزانێت ئه‌و له‌كوێیه، ده‌بێت ئاشكرای بكات، تاكو بیگرن.
یوخه‌ننه‌ن 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 47:11-57
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان