كه ئه‌مه‌ی وت، چوو مه‌ریه‌می خوشكی بانگ‌كرد و به نهێنی وتی: “ڕابی هاتووه، بانگت ده‌كات”. ئه‌ویش كه ئه‌مه‌ی بیست خێرا هه‌ستا و هاته لای. ئیشۆع هێشتا نه‌هاتبووه نێو گونده‌كه، به‌ڵكو له‌و شوێنه بوو كه مه‌رتای لێ بینی. ئه‌و جووانه‌ی له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵی بوون و دڵنه‌واییان ده‌كرد، بینییان مه‌ریه‌م خێرا هه‌ستا و چووه ده‌ره‌وه، دوای كه‌وتن و وتیان: “دیاره ده‌چێته سه‌ر گۆڕه‌كه تاكو له‌وێ بگریێت”. كاتێ مه‌ریه‌م گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی لێ‌بوو و ئه‌وی بینی، به‌سه‌ر پێیدا كه‌وت و پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد”. ئیشۆعیش كه بینی ده‌گریێت و ئه‌و جووانه‌ش كه له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گریێن، كاری له ڕووحی كرد و په‌شۆكا، فه‌رمووی: “له‌كوێتان داناوه؟” پێیان وت: “گه‌وره‌م، وه‌ره و ببینه”. ئیشۆع گریا.
یوخه‌ننه‌ن 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 28:11-35
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان