لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 1:10-9

یوخه‌ننه‌ن 1:10-9 PNTZS

ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رگاوه‌ ناچێته‌ نێو پشتیری كاوڕه‌كان، به‌ڵكو به‌ شوێنێكی دیكه‌دا بۆی سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ دز و جه‌رده‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رگاوه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌، ئه‌وه‌ شوانی كاوڕه‌كانه‌. ده‌رگاوانیش لێی ده‌كاته‌وه‌، كاوڕیش گوێ له‌ ده‌نگی ده‌گرن، به‌ ناو بانگی كاوڕه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانباته‌ ده‌ره‌وه‌. كاتێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆی هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌پێشیانه‌وه‌ ده‌ڕوات و كاوڕه‌كانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه‌ ده‌نگی ده‌ناسن. به‌ڵام دوای بێگانه‌ ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی هه‌ڵدێن، چونكه‌ ده‌نگی بێگانه‌ ناناسن”. ئیشۆع ئه‌م په‌نده‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن باسی چییان بۆ ده‌كات. دیسان ئیشۆع فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: منم ده‌رگای كاوڕه‌كان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دز و جه‌رده‌ بوون، به‌ڵام كاوڕه‌كان گوێیان لێ نه‌گرتن. منم ده‌رگاكه‌. ئه‌وه‌ی له‌ منه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت، دێته‌ ژووره‌وه‌ و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه‌.