ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له ده‌رگاوه ناچێته نێو پشتیری كاوڕه‌كان، به‌ڵكو به شوێنێكی دیكه‌دا بۆی سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه دز و جه‌رده‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌رگاوه بچێته ژووره‌وه، ئه‌وه شوانی كاوڕه‌كانه. ده‌رگاوانیش لێی ده‌كاته‌وه، كاوڕیش گوێ له ده‌نگی ده‌گرن، به ناو بانگی كاوڕه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانباته ده‌ره‌وه. كاتێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆی هێنایه ده‌ره‌وه، له‌پێشیانه‌وه ده‌ڕوات و كاوڕه‌كانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه ده‌نگی ده‌ناسن. به‌ڵام دوای بێگانه ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی هه‌ڵدێن، چونكه ده‌نگی بێگانه ناناسن”. ئیشۆع ئه‌م په‌نده‌ی بۆ گێڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن باسی چی‌یان بۆ ده‌كات. دیسان ئیشۆع فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: منم ده‌رگای كاوڕه‌كان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دز و جه‌رده بوون، به‌ڵام كاوڕه‌كان گوێیان لێ نه‌گرتن. منم ده‌رگاكه. ئه‌وه‌ی له منه‌وه بچێته ژووره‌وه ڕزگاری ده‌بێت، دێته ژووره‌وه و ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه. دز بۆ دزین و كوشتن و له‌ناوبردن نه‌بێت نایه‌ت، به‌ڵام من هاتووم تاكو ژیانیان هه‌بێت، ژیانێكی پڕ. منم شوانی دڵسۆز. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی بۆ كاوڕه‌كانی به‌خت ده‌كات. به‌كرێگیراویش شوان نییه و كاوڕه‌كان هی ئه‌و نین. ده‌بینێت گورگ دێت، كاوڕه‌كان به‌جێده‌هێڵێت و هه‌ڵدێت، گورگیش كاوڕه‌كان ده‌بات و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات. به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه به كرێ گیراوه و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه. به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم. هی خۆم ده‌ناسم و هی خۆشم ده‌مناسن، وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم. هه‌روه‌ها كاوڕی دیكه‌م هه‌یه سه‌ر به‌م پشتیره‌یه نین، ده‌بێ ئه‌وانیش بهێنم، ئه‌وانیش گوێیان له ده‌نگم ده‌بێت، جا ده‌بنه یه‌ک مێگه‌ل و یه‌ک شوان. بۆیه باوک منی خۆشده‌وێت، چونكه ژیانی خۆم داده‌نێم تاكو وه‌ریبگرمه‌وه. كه‌س له منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه بیبه‌مه‌وه. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له باوكمه‌وه وه‌رگرتووه”. به‌هۆی ئه‌م قسانه دیسان دووبه‌ره‌كی له‌نێو جووه‌كان په‌یدابوو. زۆربه‌یان وتیان: “شه‌یتانی تێدایه و وڕێنه ده‌كات. بۆچی گوێی لێ ده‌گرن؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێک نییه شه‌یتانی تێدا بێت. ئایا شه‌یتان ده‌توانێت چاوی نابینا بكاته‌وه؟”. زستان بوو و له یروشلایم جه‌ژنی ته‌رخانكردن بوو، ئیشۆعیش له په‌رستگادا له هه‌یوانی شلیمون پیاسه‌ی ده‌كرد. جووه‌كان لێی كۆبوونه‌وه و پێیان وت: “تا كه‌ی به هه‌ڵواسراوی ده‌مانهێڵیته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، به ئاشكرا پێمان بڵێ”. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “من پێم وتن به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن. ئه‌و كارانه‌ی به ناوی باوكمه‌وه ده‌یكه‌م، گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن، چونكه له كاوڕه‌كانم نین وه‌كو پێم وتن. كاوڕه‌كانم گوێ له ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوامده‌كه‌ون،
یوخه‌ننه‌ن 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:10-27
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان