بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت! ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه باسم كرد، پیاوێک دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه پێش من بووه. منیش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام تاكو بۆ ئیسڕائیل ده‌ربكه‌وێت، بۆیه هاتووم به ئاو عه‌ماد بكه‌م”. یوخه‌ننه‌ن گه‌واهیی دا و وتی: “بینیم ڕووح وه‌ک كۆترێک له ئاسمانه‌وه دابه‌زی و له‌سه‌ری نیشته‌وه. من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه به ئاو عه‌مادبكه‌م، ئه‌و پێی فه‌رمووم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕووحه‌كه داده‌به‌زێت و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات. خۆم بینیم و گه‌واهیم دا كه ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”.
یوخه‌ننه‌ن 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 29:1-34
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان