بۆیه برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت. ئێوه‌ش ئارام بگرن و دڵتان بچه‌سپێنن، چونكه هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار نزیكبووه‌ته‌وه. برایان، بۆڵه‌بۆڵ له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک حوكم بدرێن. ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه. برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه قسه‌یان كرد. ئه‌وه‌تا ئێمه ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه و له پایاندا خودا چی كرد، چونكه په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره و میهره‌بانه.
یاقوو 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 7:5-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان