داوا ده‌كه‌ن و وه‌رناگرن، چونكه داوای خراپه ده‌كه‌ن، تاكو له هه‌وه‌سه‌كانتان خه‌رجی بكه‌ن. ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه؟ بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته دوژمنی خودا. یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه به ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه؟ به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. بۆیه ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت. له خودا نزیک ببنه‌وه، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕاكان. خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م. له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار خاكسار بن، به‌رزتان ده‌كاته‌وه.
یاقوو 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 3:4-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان