ئه‌م جه‌نگ و ناكۆكیه كه له‌نێوانتاندایه، له‌كوێوه‌یه؟ ئایا لێره‌وه نییه، له هه‌وه‌سه‌كانتانه‌وه‌یه كه له ئه‌ندامانتاندا ده‌جه‌نگێت؟ هه‌وه‌س ده‌كه‌ن و ده‌ستتان ناكه‌وێت، ده‌كوژن و ئیره‌یی ده‌كه‌ن و ناتوانن وه‌ربگرن، دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌جه‌نگن و نیتانه، چونكه له خودا داوا ناكه‌ن. داوا ده‌كه‌ن و وه‌رناگرن، چونكه داوای خراپه ده‌كه‌ن، تاكو له هه‌وه‌سه‌كانتان خه‌رجی بكه‌ن. ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه؟ بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته دوژمنی خودا. یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه به ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه؟ به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. بۆیه ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت. له خودا نزیک ببنه‌وه، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕاكان. خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م. له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار خاكسار بن، به‌رزتان ده‌كاته‌وه. برایان، به خراپه باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به خراپه باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به خراپه باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.
یاقوو 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 1:4-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان