لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 10:6-19

عیبڕانییه‌كان 10:6-19 PNTZS

چونكه‌ خودا سته‌مكار نییه‌ تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه‌ و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌ ڕاژه‌كردنی پارساكان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌كێكتان هه‌مان دڵگه‌رمی ده‌ربخات بۆ دڵنیایی ته‌واوی هیوا تا كۆتایی، تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن. كاتێ خودا به‌ڵێنی به‌ ئه‌وڕاهه‌م دا، سوێندی به‌خۆی خوارد، چونكه‌ كه‌سی مه‌زنتری نه‌بوو سوێندی پێ بخوات، فه‌رمووی: “داڕشتت ده‌كه‌م، نه‌وه‌كه‌ت چه‌ندباره‌ ده‌كه‌م”. ئا به‌م شێوه‌یه‌ ئارامی گرت و ئینجا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا. چونكه‌ خه‌ڵک سوێند به‌ مه‌زنتر ده‌خۆن، كۆتایی هه‌موو ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک بۆ چه‌سپاندن سوێنده‌. ئاواش خودا ویستی ئه‌و خواسته‌ نه‌گۆڕه‌ی خۆی زیاتر به‌ میراتگرانی به‌ڵێن پیشان بدات، ئه‌مه‌شی به‌ سوێند چه‌سپاند. به‌ دوو شتی نه‌گۆڕ كه‌ خودا تیایاندا درۆ ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی به‌هێزمان هه‌بێت، ئێمه‌ كه‌ په‌نامان برده‌ به‌ر ده‌ستگرتن به‌و هیوایه‌ی كه‌ له‌پێشمانه‌. ئه‌م هیوایه‌ وه‌ک له‌نگه‌ر بۆ ده‌روونمانه‌، جێگیر و ڕاگره‌. ده‌چێته‌ نێو په‌رده‌ش،